Berk Özkan
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
واشنتۆن- AA
کۆشکی سپی، دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بایدن، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغان جەختی لە فراوان کردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، کردوەتەوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەردۆغان و بایدن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لە میانەی لوتکەی ناتۆ رێککەوتن، بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ناوچەییەکان بکەن".
لە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە ئەمە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیەتی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامیبدات.