كۆمەڵەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (IHRSUSA) بە بۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر كۆنترۆڵكردنی مووسڵ لەلایەن چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش"ەوە لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 راپۆرتێكی بە وردەكاریی ئامار و وێنەوە بڵاودەكاتەوە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە رێكخراوی داعش لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 شاری مووسڵی كۆنترۆڵ كرد، لە 11ی حوزەیران چووە ناو شاری تكریت و دواتر لە 16ی ئەو مانگە قەزای تەلەعفەری كۆنترۆڵ كرد، لە سێی ئابیش شەنگال و لە شەشی ئابیش ناوچەكانی دەشتی نەینەوا.
هەروەها هاتووە "بەو داگیركردنەی بۆ ناوچەكان داعش ئازادییە گشتییەكانیان قەدەغەكرد، ترس و تۆقاندنی بڵاوكردەوە، كوشتن، سووتاندن، رفاندن، دەستبەسەركردن، جەڵد، بەكوێلە كردنی ئافرەتان و فرۆشتنییان لە بازاڕی قودس لە شاری مووسڵ و بازاڕی رەققە لە سووریا بە پارەیەكی كەم سەریان هەڵدا، دەستدرێژیی بەزۆر، دزینی موڵك و ماڵی تایبەتی هاووڵاتییان، دەست بەسەرداگرتنی بانك و فەرمانگەكانی دەوڵەت، ناچاركردنی خەڵك لەسەر گۆڕینی ئایینەكانییان، داواكردنی جزییە، رفاندنی منداڵ و بازرگانی پێوەكردنییان و بەكارهێنانییان لە كارە سەربازییەكان و شەڕ وەكو قەڵغانی مرۆیی وەكو دیارترین پێشێلكارییەكانی ئەو رێكخراوە سەلەفییە جیهادییە دەستنیشانكردووە.
لەبارەی ئاوارەكانیشەوە كە داعش بەشی زۆری راونا دەڵێت "ژمارەی ئاوارەكان لە عێراق بەهۆی كردەوەكانی توندوتیژیییەوە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 500 هەزار كەس تا سەرەتای مانگی حوزەیران لە پارێزگاكانی ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالە، نەینەوا و لە چەندین ناوچەی باشوور و ناوەڕاست، لە پاڵ بوونی یەك ملیۆن و 900 هەزار كەس كە لە هەرێمی كوردستانن".
سەرۆكی كۆمەڵەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا (IHRSUSA)، حەمید موراد لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك دەخاتە سەر راپۆرتەكەیان و دەڵێت "پێكهاتەكان زۆر زەرەیان لە هاتنی چەكدارانی داعش و كۆنترۆڵكردنی مووسڵ و ناوچەكانی دیكەی عێراق كرد، لە سەروویانەوە رۆڵەكانی كوردی ئێزیدی كە زیاتر لە 360 هەزارییان لێ ئاوارە بوون كە لە ئابی 2014 رووی دا دوای ئەوەی چوونە ناو شنگال و ناوچەكانی دیكە، پێشتریش مەسیحییەكان لە 17ی تەمووزی ئەو ساڵە داعش لە رێگەی بڵندگۆ و مزگەوتەكانەوە فەرمانی بە مەسیحییەكان كرد كە ببنە مسوڵمان یان ناوچەكانی خۆیان بەجێ بهێڵن یان ئەوەتا جزییە بدەن، ئەوەبوو لە سێ رۆژدا 13 هەزار مەسیحی ناوچەكانی خۆیان بەجێ هێشت، دواتر دوای ئەوەی داعش گەیشتە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا نزیكەی 150 هەزار هاووڵاتیی مەسیحی ناوچەكانی خۆیان بەجێهێشت، هەروەها نزیكەی 200 هەزار شەبەك لە ناوچەكانییان ئاوارە بوون لە پارێزگای نەینەوا".
بەپێی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەی ئەو رێكخراوە كە ئاژانسی ئانادۆڵو بەدواداچوون و خوێندنەوەی بۆ كردووە، پێكهاتەكان جیاكراونەتەوە و زیانی هەریەكێكیان روونكراوەتەوە و بەمشێوەیە:
١- پێكهاتەی مەسیحی:
لە رۆژانی یەكەمی كۆنترۆڵكردنی مووسڵەوە ئازاری مەسیحییەكان دەستی پێكرد و لە 16ی تەمووزی 2014 داعش هەستان بەدانانی پیتی (ن) لەسەر ماڵی مەسیحییەكان وەكو ئاماژەیەك بۆ"نەسڕانی" لە 17ی تەمووزیش لە رێگەی مزگەوت و بڵندگۆكانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ هەڕەشەیان لە مەسیحییەكان كرد كە یان ببنە مسوڵمان یان جزییە بدەن یان شارەكە بەجێ بهێڵن، ئەگەر نا بە شمشیر سەریان دەپەڕێنن، ئەوەیش وایكرد 13 هەزار كەس لە ماوەی سێ رۆژدا شارەكە بەجێبهێڵن، دواتریش چوونە ناوچەكانی دەشتی نەینەوا و 13 هەزار مەسیحی ناچار بوون پەنا بۆ هەرێمی كوردستان بهێنن.
كۆی گشتی پارێزگا ژمارەی ئاوارەكان ژ
هەولێر ( 13025 ) هەزار خێزان 1-
(19) هەزار و330 خێزان دهۆك ( 6) هەزار خێزان عائلە 2-
سلێمانی ( 305 ) خێزان 3-
+ 1500 كەس بەغدا 1000 كەس 4-
كەركوك 500 كەس 5-
لەو راپۆرتەدا هاتووە بەهۆی ئازار و بارودۆخەكانی ناخۆشی ئاوارەیی و دواكەوتنی كردەكانی رزگاركردنی شارەكانییان 40 بۆ 60 لەسەدی ئەو گەلە ناچار بوون عێراق بەجێ بهێڵن، بەگشتیش تا ئێستا 70 لەسەدی مەسیحییەكان عێراقیان بەجێهێشتووە و تەنها 300 بۆ 350 هەزار كەسیان لێ ماون، ئەمەی خوارەوەش ئامارەكانی ئەوانە:
ز ماوە ژمارە
1- ناوەڕاستی هەشتاكان یەک ملیۆن و(600) هەزار
2- سەرەتای ساڵی 2000 (850) هەزار
3- ساڵی 2016 (300- 400) هەزار
سەبارەت بەهێرشكردنە سەر شوێنە پیرۆزەكانی مەسیحییەكان رێكخراوەكە روونی كردووەتەوە داعش دەستدرێژیی كردووەتە سەر 34 كڵێسە و مەزار و دێر لە شوێنە پیرۆزەكانی مەسیحییەكانی مووسڵ و ناوچەكانی دەشتی نەینەوا، رێكخراوەكە ناوی سەرجەم كڵێسەكانیش بە وردەكاری و رۆژی دەستدرێژیكردنەكە بڵاوكردووەتەوە.
٢- ئێزیدییەكان
ئێزیدییەكان لە مێژووی نوێدا تووشی گەورەترین نەگبەت بوونەوە كاتێك چەكدارانی داعش لە سێی ئاب 2014 چوونە ناو شەنگال، سووتان و تاڵانكردنی موڵك و ماڵیان گەیشتە 25 كۆمەڵگەی سەر بەم پێكهاتەیە، لەگەڵ گرتنی هەزار و 500 منداڵ و بردنییان بۆ سەربازگەكان بەمەبەستی راهێنان و بەكارهێنانیان بۆ كردەوەكانی خۆیان.
راپۆرتی ئەو رێكخراوەی تایبەتمەند بەمافەكانی مرۆڤ ئەوەشی روون كردووەتەوە كە تا ئێستا لە 550 هەزار ئێزیدی، 360 هەزاریان لێ ئاوارە بوون و 22 گۆڕی بەكۆمەڵ هەیە كە قوربانییانی ئەو پێكهاتەیە، 39 مەزار و شوێنی پیرۆزیشیان دەستدرێژییان كراوەتە سەر، ئەوە سەرباری ئەوەی كە شەش هەزار و 389 ئێزیدی رفێنران كە سێ هەزار و 529 كەسیان مێ و دوو هەزار و 860 یان نێرن، ژمارەی شەهیدەكانیشیان هەزار و 293 كەسن".
ئامارەكانی رێكخراوەكە لەبارەی ئەو ئێزیدییانەشی لەدەستی داعش هەڵاتوون و رزگاریان بووە بەمشێوەیەیە خراونەتە روو:
ئەوانەی ماون لە پیاوان ئەوانەی ماون لە ئافرەتان منداڵی كوڕ منداڵی كچ لە پیاوان لە ئافرەتان رزگاربووان
1863 1934 671 659 326 936 2592news_share_descriptionsubscription_contact

