Mazın Asad
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
رۆما - AA
دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رەنزی بۆ دوای پەسەندکردنی بوودجەی وڵات لە پەرلەمان، دواخرا.
دوای ئەوەی ماتیۆ رەنزی دوێنێ لە رێفراندۆمی گۆڕانکاری دەستوور شکستی ھێنا و بەو ھۆیەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە سێرجیۆ ماتاریلا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکایەتی کۆماری ئیتاڵیا لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەکە ٣٠ خولەکی خایاندووە و تێدا رەنزی روونی کردوەتەوە کە بەھۆی ئەنجامی ریفراندۆمەوە ناکرێت حکوومەت لەسەر ئەرکەکەی بەردەوام بێت. سەرکۆماری ئیتاڵیاش لە بەرامبەردا داوای لە رەنزی کردووە بۆ ئەوەی ھیچ کەموکورتییەک لە کارەکانی پەرلەمان روو نەدات، تاوەکو پەسەندکردنی بوودجەی وڵات، دەستلەکار نەکێشێتەوە.
کۆبوونەوەی نێوان ماتاریلا و رەنزی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام درابوو.