Mohamad Misto,Adham Kako
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
عه‌فرین/ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كۆنترۆڵكردنی گوندی مهریهمهین له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی لێدانی په‌ناگه‌ی خه‌ڵكی مەدەنی گونده‌كه‌ی له لایەن رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه تۆماركردووه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه ده‌ستپێكراوه، نۆی ئادار گوندی مهریهمهین كۆنترۆڵكرا و دیمه‌نی ئه‌وه‌ی دواتر رووی دا له لایه‌ن په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هومامهند حاجی مسته‌فاوه تۆماركراوه.
له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌بینرێت کە له ده‌رگای ژێرزه‌مینی بینایه‌كدا ژنێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی دانیشتوون.
هاوكات ده‌بینرێت رۆكێتێك دێت و له‌ژێرزه‌مینه‌كه ده‌دات و ده‌ته‌قێته‌وه.
په‌یامنێره‌كه راده‌كات بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و ده‌ست به تۆماركردنی دیمه‌نی ئه‌و خه‌ڵكه مەدەنییه ده‌كات كه له پهناگهكهدا هاواریان لێبه‌رزبووه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی 30 كه‌سی مەدەنی كه له پهناگهكهدا بوون له حاڵێكی په‌رێشاندا نازانن روو له كوێ بكه‌ن.
له‌م كاته‌دا په‌یامنێره‌كه له ژێرزه‌مینه‌كه دێته ده‌ره‌وه و بانگ له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات كه به شه‌قامه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن تا به‌ده‌م برینداره‌كانه‌وه بچن و بیانگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
له دیمه‌نه‌كه‌دا ده‌بینرێت كیژۆڵه‌یه‌كی بریندار سواری ئۆتۆمبێلێك ده‌كرێت.
راگه‌یه‌نراوه له‌و هێرشه‌دا، زیاتر له 10 كه‌س برینداربوون كه ژن و منداڵیشیان لەنێودایه، به‌ڵام کوژرانی كه‌سی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.