Emre Aytekin
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌به‌رامبه‌ر زیادبوونی جموجۆڵی ژێرده‌ریایی رووسیا، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بڕیاریدا به دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی له زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتیك.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی Politico بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ئه‌مریكا په‌خش ده‌كات، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا دووباره دووه‌مین كه‌شتیگه‌لی بنیاتناوه‌ته‌وه كه له‌شاری نۆرفۆلك سه‌ربه ویلایه‌تی ڤێرچینیا جێگیركراوه و له ساڵی 2011دا كۆتایی به چالاكییه‌كانی هێنراوه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا دوای زیادبوونی جموجۆڵی ژیرده‌ریایی رووسیا دێت له زه‌ریای ئه‌تڵه‌نتیك.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كه‌شتیگه‌لی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، ئه‌دمیراڵ كریس گرادی له‌سه‌ر كه‌شتی USS George H.W. Bush كه له به‌نده‌ری نۆرفۆڵك له‌نگه‌ری گرتووه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌م دووایانه‌دا رووبه‌ڕووی هاوكێشه‌یه‌كی گوشاری هێز بووه‌ته‌وه كه له كۆتایی جه‌نگی جیهانه‌وه رووبه‌ڕووی نه‌بووه‌ته‌وه و گوتی: "كۆنترۆڵی ده‌ریایی و توانای ره‌وانه‌كردنی هێزمان كه دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی ئاسایشی نیشتیمانیمانن رووبه‌ڕووی سنگده‌رپه‌ڕاندنی هێزه بیانیه‌كان واتا رووسیا و چین بووه‌ته‌وه كه دووباره روویان له به‌رزبوونه‌وه كردووه".