Abdullah Shukur
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
ئیدلب - AA
ھەردوو گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەحرارو لشام و ھەیئەت تەحریر لشام گەیشتنە رێککەوتن، بەم پێیەش ناوچەی بابول حەوای نێوان سنووری سووریا و تورکیا دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی سڤیلی خۆجێی ناوچەکە.
گوتەبێژی ئەحرارولشام، محەمەد ئەبو زەید بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھەردوو گرووپەکە بڕیاریاندا بە کۆتایھاتنی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە بۆ ماوەی سێ رۆژە بە سەختی بەردەوامە.
زەید گوتیشی: "رێککەوتنی ئاگربەست لە نێو ھەردوو گرووپی ئەحرارو لشام و ھەیئەت تەحریر لشام ئەنجامدراوە. بەم پێیەش دەستبەسەرکراوانی ھەردوو گرووپەکە ئازاد دەکرێن و ھەردوو گرووپەکە ناوچەی بابولحەوا بەجێدەھێڵن".
لە ١٨ی تەمووزی رابردوو، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو دوو گرووپە لە چۆلاییەکانی ئیدلب لە نزیک سنووری تورکیا سەریھەڵدابوو.
شەڕ و پێکدادانەکان لە نزک ناوچەی سنووریی بابول حەوای نزک سنووری تورکیا چڕبوو بووەوە.