Aykut Yılmaz
23 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2026
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٥ی پەرلەمانی ئەورووپا لە بارەی تورکیا ڕایگەیاند: "کۆماری تورکیا بە ھەڕەشە و گوڕەشە و پێشنیاری کاراکتەرە دەرەکییەکان، ڕووی ناکاتە ڕۆژئاوا و ملکەچ ناکات. پێویستە ھەمووان ئاگاداری ھەڵسوکەوتیان بن و، سنووری خۆیان بزانن".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەھەپە باخچەلی گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەبارەت بە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٥ی پەرلەمانی ئەورووپا لە بارەی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەھەپە باخچەلی ڕایگەیاند: "کۆماری تورکیا بە ھەڕەشە و گوڕەشە و پێشنیاری کاراکتەرە دەرەکییەکان، ڕووی ناکاتە ڕۆژئاوا و ملکەچ ناکات. پێویستە ھەمووان ئاگاداری ھەڵسوکەوتیان بن و، سنووری خۆیان بزانن".
گوتیشی: "لە ڕستەی خواردا، ھێڵی ڕاست دەرناچێت. ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٥ی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تورکیا دەقێکە بەم ڕاستە خوارە کێشراوە. ڕەنگە ئەم ڕاپۆرتە پابەندکەر نەبێت، بەڵام لە ڕوانگەی ئەو نیەتە سیاسییەی ھەڵیگرتووە بەڵگەنامەیەکە پێویستە بە وردی ھەڵوێستەی لەسەر بکرێت".