Muhammed Emin Canik,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
بۆینس ئایریس – AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ دوێنێ خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی "كاتی" راگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا له گوتارێكیدا وه‌ك پشتگیری بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له كاراكاسی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چن رایگه‌یاند "بۆ كۆتاییهێنان به زه‌وتكردنی حوكمڕانی، پێكهێنانی حكوومه‌تی كاتی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سوێند ده‌خۆم كه ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی سه‌رۆكایه‌تی ڤێنیزوێلا ده‌گرمه ئه‌ستۆ".
خوان گوادیۆ داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرد پشتگیری بكه‌ن و گوتی: "وه‌ك ده‌زانن ئه‌وه كاری تاكه كه‌سێك نییه و ئه‌نجامی ده‌بێت. رێگه ناده‌ین به‌ر به بزووتنه‌وه‌ی هیوا و هێزی مه‌زنی نیشتیمان بگیرێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه خۆپیشاندانه‌كان له دژی حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن و گوتی: "ماندوو نابین. تاكو ده‌گه‌ینه دیموكراسی، ئازادی، ئاو، گازی سروشتی و نان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ر سفره‌ی هه‌موو هاووڵاتییانی ڤێنیزوێلا، به‌رده‌وام ده‌بین".