Atila Altuntaş
10 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2022
ستۆکهۆڵم-AA
لە رێوڕهسمێكدا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ بوارهكانی فیزیا، پزیشکی، کیمیا و ئابووری درانه خاوهنهكانیان.
رێوڕهسمهكه كه له خانهی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو، تیایدا بنەماڵەی شاهانەی سوید، سەرۆکوەزیرانی سوید، ئولف کریستێرسن، وەزیرەکان، باڵیۆزی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، جان تهزهل، نوێنەرانی پارتەکان، نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و براوەی خەڵاتەکان و میوانانی دیكه بەشداربوون.
خەڵاتی فیزیا بەخشرایە ئالان ئەسپێکت، جۆن کلۆزەر، ئەنتۆن زایلینگەر، خەڵاتی کیمیا بۆ کارۆلین بێرتۆزی، مۆرتن مێلدال و ک. باری شارپڵس و خهڵاتی پزیشكی درایه سڤانتێ پابۆ، خهڵاتی ئابووری درایه بێن بێرنانكێ دوگڵاس دایمۆند و فلیپ دیبڤیگ.
براوەكانی خەڵاتی نۆبڵ ههریهكهیان بڕوانامە و میدالیای نۆبڵ و خەڵاتێکی ماددیی به بڕی نزیکەی ٩٠٠ هەزار یۆرۆیان پێبەخشرا.
هاوكات براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٢، داكۆكیكاری مافی مرۆڤ لە بێلاڕووس، ئەلیس بیالیاتسکی و رێکخراوەکانی میمۆریال و سەنتەری ئازادییە مەدەنییەکانی مافی مرۆڤ لە رووسیا و ئۆکرانیا، لە رێوڕهسمێكدا کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو، خەڵاتەکانیان وەرگرت .
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، نەتوانرا لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا رێوڕهسمی خەڵاتکردن ئەنجام بدرێت.