Hüseyin Burak Demirer
01 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2022
ئەنقەرە-AA
لە سێیەم پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی ئەم وەرزەدا، خانمە تێنسزانی چیکی، کارۆلینا پلیسکۆڤا بە ئەنجامی ٢-١ کۆمەڵە بە كچە یاریزانی بەریتانی، کەتی بۆڵتەر دۆڕا و لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد.
لە چوارەمین رۆژی پاڵەوانێتیی تێنسی گراند سلامی کە لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچێت، چەند یارییەک ئەنجام درا.
کەتی بۆڵتەر کە لە پلەی ١١٨مینی ریزبەندی جیهانی ئافرەتاندایە، بە ئەنجامی ٢-١ کۆمەڵە (ئەنجامی کۆمەڵەکان ٣-٦ و ٧-٦ و ٦-٤) لە کارۆلینا پلیسکۆڤای پاڵەوانی ساڵی ٢٠٢١ی بردەوە و بەم ئەنجامە بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکی گراند سلام.
لە سێ یاری دیکەی پاڵەوانێتییەکەدا جێسیکا پێگولا، بە ئەنجامی ٢-١ کۆمەڵە لە هاریەت دارت و باربۆرا کرێچیکۆڤا، بە ئەنجامی ٢-سفر کۆمەڵە لە ڤیکتۆریا گۆلوبیچی بردەوە، هەروەها تێنسزان ئیلێنا ریباکینا بە ئەنجامی ٢-سفر کۆمەڵە سەرکەوت بەسەر تێنسزان بیانکا ئەندرێسکۆ و بلیتی قۆناغی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە ئاستی پیاوانیشدا لیام برۆدی لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا ئەنجامی بە ٣-٢ کۆمەڵە کە ئەنجامی کۆمەڵەکان بەم شێوەیە بوو (٦-٢، ٤-٦، ٠-٦، ٧-٦ و ٦-١) لە دیێگۆ شوارتزمانی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکی گراند سلام.
لە دوو یاریی دیکەشدا ستیفانۆس تسیتسیپاس بە ئەنجامی ٣-سفر کۆمەڵە لە جۆردن تۆمپسۆن-ی بردەوە و بۆتیچ ڤان دی زاندشولپ بە ٣-١ کۆمەڵە سەرکەوت بەسەر ئیمیل روسوڤۆری.