Sangar Hamad Azeez
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
٣٥ چەکداری داعش کە دەیانویست دزە بکەنە ناو شارۆچکەی ماری لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب، کەوتنە ناو بۆسەیەکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و کوژران.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ناو شارۆچکەی ماری دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، گرووپێک چەکداری داعش هەوڵیان دا دزە بکەنە ناو شارۆچکەی ماری سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا. بەڵام کەوتنە ناو بۆسەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و پێکدادان لە نێوانیان روویدا و سەرئەنجام ٣٥ داعش کوژران و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی داعش تەقێنرایەوە.
جێگەی ئاماژەیە داعش هەوڵی دا ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی ماری بتەقێنێتەوە و دواتر دزە بکاتە ناو شارۆچکەکە و داگیری بکات. بەڵام هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن توانیان ئۆتۆمبێلەکان زووتر بتەقێننەوە وێرای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری داعش و راوە دوونانیان کە لە ئەنجامدا گوندی کەفرخانی رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەزاز-یش لە داعش پاککرایەوە.