Ömer Erdem
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
AA -خەرتووم
کاندیدی وڵاتی چاد، حوسێن ئیبراھیم تەھا بە سکرتێری گشتیی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی ھەڵبژێردرا.
لە ٤٧ ـەمین کۆبوونەوەی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کە لە شاری نیامی پایتەختی نیجەر ئەنجامدرا، ئەندامان دەنگیان بۆ دیاریکردنی سکرتێرێکی نوێ لە شوێنی یوسف بن ئەحمەد عوسەیمین دا کە ئەرکەکەی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دا کۆتایی پێ دێت.
لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا، کاندیدی وڵاتی چاد، حوسێن ئیبراھیم تەھا بە کۆی دەنگ وەک ١٢ھەمین سکرتێری گشتیی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی ھەڵبژێردرا.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی حوسێن ئیبراھیم تەھا کێیە؟
حوسێن ئیبراھیم تەھا دیپلۆمات و سیاسەتمەدارە و لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری ئەبەشەی وڵاتی چاد لە دایکبووە.
حوسێن ئیبراھیم تەھا لە ساڵی ١٩٧٢ لە ئەنستیتیوتی زمانەکانی رۆژھەڵات و شارستانیەتییەکان-ی پاریس دەستی بە خوێندنی لیسانس کردووە.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٢ لە وەزارەتی دەرەوەی چاد دەستی بە ژیانی کارکردن کردووە و سەرۆکایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئابووری کردووە.
تەھا لە ساڵی ٢٠٠١دا بووەتە باڵیۆزی چاد لە تایوان و تا ساڵی ٢٠١٧ وەک دیپلۆمات لە وڵاتە جیاوازەکانی جیھان درێژەی بە کارەکانی داوە.
حوسێن ئیبراھیم تەھا لە ساڵی ٢٠١٧دا بووەتە وەزیری دەرەوە و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی چاد.
کۆتا جاریش لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک کاندیدی سکرتێری گشتی رێکخستنی ھاریکاری ئیسلامی دیاریکرا و ئەمڕۆ لە ٤٧ ـەمین کۆبوونەوەی رێکخراوەکە، بە سکرتێری رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی هەڵبژێردرا.