Gülşen Topçu
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
كه‌رتی غه‌ززه - AA
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، پلانی به‌ناو ئاشتیی كه به ''گرێبەستی سه‌ده'' ناوبراوه و بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ رایبگه‌یه‌نێت، به ''كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی نوێ''ی له‌قه‌ڵه‌مدا.
گوته‌بێژی بزووتنەوەی حه‌ماس، فه‌وزی به‌رهوم له راگه‌یه‌ندراوێكیدا رایگه‌یاندووە ''پلانی گرێبەستی سه‌ده بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی نوێیه و هێرشێكی ئه‌و دووانه (ئه‌مریكا-ئیسرائیل)ه بۆسه‌ر ئه‌م گه‌له''.
فەوزی به‌رهوم باسی لهوهكردووە كه شكستپێهێنانی ئه‌و به‌ناو پلانی ئاشتییه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئه‌ركی هه‌موو فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه، له‌به‌رئه‌وه پێوسیته بڕیاری بوێرانه بدرێت و ئاماده‌باشی گشتیی رابگه‌یه‌ندرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی بهوهیشكردووە كه پێویسته له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵمه‌تی خۆڕاگری دژبه‌و پلانه زیادبكرێت و داوای له حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین كرد به‌په‌له هه‌ماهه‌نگیی بواری ئه‌منیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رابگرێت، داواشی له جیهانی ئیسلامی كرد پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بكات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له كۆشكی سپی، سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین ئاماژی به‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ پلانی ئاشتیی كه به ''گرێبەستی سه‌ده'' ناوده‌برێت راده‌گه‌یه‌نێت و گوتی: ''نزیكترین پلان بۆ جێبه‌جێكردن ئه‌مه‌یه. ده‌بینین كه چی ده‌بێت''.
ئیسرائیل، له ١٤ی ئایاری ١٩٤٨دا خاكی فه‌ڵه‌ستینی داگیركرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی، نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زاریان ناچار به كۆچ كران. ئه‌و رووداوه‌ش له لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه به ''كاره‌ساتی گه‌وره'' ناو ده‌برێت.