18 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ پرسی ئێران برایان هوك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی ساز كرد و تیایدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران به ناوی حه‌سه‌ن شاهوهرپور، به‌هۆی رۆڵی له پێشێلكارییه‌كانی دژ به خۆپیشانده‌رانی ئێران‌دا خراوه‌ته ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی سزایان خراوه‌ته‌سه‌ر.
هوك باسی له‌وه‌ش كرد كه سزاكانی ئه‌مریكا ته‌نگی به حكوومه‌تی تاران هه‌ڵچنیوه و به‌و هۆیه‌وه فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 80 كه‌میكردووه و زیانه‌كه‌شی ساڵانه ده‌گاته نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلار.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وامبێت له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه، دووچاری سه‌ختی زیاتر ده‌بێت و گوتی: "تا كاتێك ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی مامه‌ڵه نه‌كات ئه‌م تهنهاییهیان رۆژبه‌رۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه".
برایان هوك باسی له وتاره‌كه‌ی دوێنێی رابه‌ری ئایینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی كرد كه دوای هه‌شت ساڵ و بۆ یه‌كه‌مجار وتاری هه‌ینی تارانی پێشكه‌ش كرد، تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كرد و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه سوپای پاسداران چالاكییه‌كانی ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران.
هوك كشانه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مریكای له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران وه‌بیرهێنایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هۆكاری ئه‌وتۆ نه‌ماون بۆ پاراستنی رێككه‌وتنه‌كه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه دووباره رووبه‌ڕووی سزای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ببێته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ساڵی 2015دا ئێران رێككه‌وتننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا، به‌ڕیتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا واژۆكردبوو.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌مریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و دووباره ده‌ستیكرده‌وه به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌وڵیاندا واشنتۆن له‌م بڕیاره‌ی پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێئه‌نجام بوون، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش حكوومه‌تی تاران له مانگی ته‌مموزی 2019 دا چه‌ند به‌ندێكی رێككه‌وتنه‌كه و له پێنجی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.