Ali Semerci
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
جەزائر - AA
جەزائر لێدوانەکانی سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن-ی شەرمەزار کرد و بە "سووکایەتییەکی ناپەسەند"ی لە قەڵەمیدا بۆ یادی زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرگریکار کە لە کاتی داگیرکاریی فەڕەنسادا کوژراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری جەزائرەوە بڵاوکراوەتەوە و لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراوەتەوە، لێدوانەکانی ماکرۆن بۆسەر جەزائر سەرکۆنە کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە "لێدوانەکانی ماکرۆن سووکایەتییەکی قبوڵ نەکراوە بۆ یادی ئەو پێنج ملیۆن و ٦٣٠ هەزار شەهیدەی لەنێوان ساڵانی ١٨٣٠ بۆ ١٩٦٢ گیانی خۆیان بەخت کرد دژبە داگیرکاری فەڕەنسا''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو تاوانە داگیرکارییە بێ شومارەی فەڕەنسا ئەنجامی داون، کۆمەڵکوژکردنی گەلی جەزائر بوون، ئەوەی مایەی سەرنجە لە راگەیەندراوەکەدا، بە فەرمی لێدوانەکانی ماکرۆن بە درۆ نەخراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە جەزائر بەتوندی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی رەت دەکاتەوە، باس لەوەیش کراوە کە سەرکۆماری جەزائر، عەبدولمەجید تەبون دەستبەجێ باڵیۆزی جەزائری لە پاریس، محەمەد عەنتەر داود-ی بۆ راوێژکردن بانگهێشتی وڵات کردووەتەوە.
دوێنێ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە لێدوانێکیدا جەزائری بە "قین لە دڵ دژبە فەڕەنسا" تۆمەتبار کرد و پرسی "ئایا پێش داگیرکاریی فەڕەنسا نەتەوەی جەزائر هەبوو؟"
دوێنێ جەزائر رایگەیاند کە باڵیۆزەکەی لە پاریس بە مەبەستی راوێژکردن بانگهێشت کردووەتەوە.