Can Hasasu
19 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2026
کۆشکی سپی ئهمریكا بڵاوی كردهوه، ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی دانوستانە تەکنیکییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن، بەڵام گەشتەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس بۆ سویسرا بۆ ئێستا دواخراوە.
لەو ڕاگەیاندراوهی لهلایهن کۆشکی سپیهوه بڵاوكراوهتهوه، ئاماژە بەوە کراوە جێگری سەرۆکی ئهمریكا ڤانس لە كۆنگره ڕۆژنامەوانییەكهیدا ڕوونیکردەوە كه پلانەکانی تایبەت بە دانوستانە تەکنیکییەکانی داهاتوو هێشتا کۆتاییان پێنەهاتووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسهر ئهوە کراوەتەوە شاندی ئەمریکا بۆ بەڕێكکەوتن لە یەکەمین دەرفەتی گونجاودا ئامادەیە و، هاتووە: "بەڵام لۆجیستیکی ئەم دانوستانانە هیچ کاتێک ئاسان و پێشبینیکراو نەبووە".
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه جێگری سەرۆکی ئهمریكا ڤانس ئەمشەو بەڕێناکەوێت و گەشتەکەی بۆ ئێستا دواخراوە و هاتووە: "هەر کاتێک زانیاری نوێ سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو هەبێت ڕایدەگەیەنین. بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنی دانوستانە تەکنیکییەکانین لە کورتترین ماوەدا".
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکان تاوتوێی وردەکاریە تەکنیکییەکانی تایبەت بە داهاتووی بەرنامە ئهتۆمیهكهی ئێران، لەناوبردنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست باڵا و میکانیزمەکانی چاودێریکردن بکەن.