Hemn Baban
10 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
جه‌مال شان ده‌ڵێت پێویسته ئه‌نجوومه‌نێك بۆ كه‌ركووك دیاری بكرێت و ئه‌ندامانی به یه‌كسانی به‌سه‌ر كورد و توركمان و عه‌ره‌ب دابه‌ش بكرێت.
پارتی نیشتمانیی توركمانی پێشنیاز ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركووك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نێكی كاتی بۆ ماوه‌ی یەک ساڵ پێكبهێنرێت و ژماره‌ی ئه‌ندامانی به یه‌كسانی به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كورد، توركمان وعه‌ره‌ب دابه‌ش بكرێت و ژمارەیەک كورسیش بۆ كریستیانه‌كانی پارێزگاكه بێت و پاش یەک ساڵ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیی خاوێن به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی توركمانی، جه‌مال شان له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی پارێزگای كه‌ركووك به‌تایبه‌ت له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گوتی: "بارودۆخی كه‌ركووك گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ردا هات، دوایین گۆڕانكارییه‌كانیش له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه رووی دا دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان سه‌پاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هێزه چه‌كداره كوردییه‌كان كشانه‌وه، ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ش ته‌نها له رووی سه‌ربازی و ئه‌منی نه‌بوو به ته‌نها، به‌ڵكو كشانه‌وه‌كه له رووه‌كانی ئیداری و كارگێڕیشه‌وه بوو".
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كه‌ركووكیش، جەمال شان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ئێستا له رووی كارگێڕی و سیاسییه‌وه ناكۆكی و ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌یه، نا سه‌قامگیرییه‌ك له كه‌ركووك هه‌یه، چونكه هه‌ر پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی توركمان و كورد و عه‌ره‌ب به سوننه و شیعه‌شه‌وه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه له رووی كارگێڕی و سیاسییه‌وه بسه‌پێنن، ئیدی به‌تایبه‌ت له پۆسته‌كانی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه ئه‌م ناكۆكییانه ته‌واو ره‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ر پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ركووك بۆ ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا ئێستاش هیچییان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێگه چاره و چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رازی ببن".
سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی توركمانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك به دوو قۆناغ ده‌خاته روو و پێشنیازی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال شان ده‌ڵێت "داوا ده‌كه‌ین به دوو قۆناغ كێشه‌ی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكرێت، یه‌كه‌م قۆناغ ئه‌وه‌یه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئێستای كه‌ركووك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ بۆ پارێزگاكه دیاری بكرێت و به‌دامه‌زراندن بێت له هه‌موو پێكهاته‌كان و به رێژه‌ی یه‌كسان بۆ كورد،عه‌ره‌ب و توركمان كورسییه‌كان دابه‌ش بكرێت و رێژه‌یه‌كی دیاریكراویش بۆ برایانی كریستیان بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یەک ساڵ دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ری و پاشان هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دیموكراسی و خاوێن له پارێزگای كه‌ركووك بكرێت له قۆناغی دووه‌مدا".
سه‌باره‌ت به‌و رێژه‌یه كه ئایا هه‌مان ئه‌و رێژه‌یه ده‌بێت كه پێشتر باسی لێوه‌ده‌كرا كه هه‌ر یه‌ك له سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پارێزگاكه كورد، توركمان، عه‌ره‌ب رێژه‌ی 32 له‌سه‌دی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌یان له‌لا بێت و رێژه‌ی 4 له‌سه‌دیش بۆ كریستیانه‌كان بێت، جه‌مال شان گوتی: "رێژه‌كه به پێی رێككه‌وتن بێت و یه‌كسان بێت، ئیدی ئه‌گه‌ر سی كه‌س بێت به یه‌كسانی له نێوان كورد، عه‌ره‌ب و توركمان دابه‌ش بكرێت و پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له نێوان ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنیش ده‌ڵێت "دوای ئه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران خاوێن ده‌كرێته‌وه و مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گه‌رد بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك داوای كه‌ركووك بكات ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامانگه‌یه‌نێته چاره‌سه‌ر و كێشه‌كان زیاتر ده‌بێت، ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه به شێوه‌یەکی دیكه چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی تێزی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركووك وه‌كو یه‌كێك له بژارده‌كان كه پێشتر له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه له‌نێویاندا به‌ره‌ی توركمانییه‌وه خرابوویه به‌رباس، سه‌رۆكی ئه‌و پارته توركمانییه ده‌ڵێت "مه‌سه‌له‌ی هه‌رێمی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر نییه، كه‌ركووك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره، سه‌ره‌تا سه‌قامگیری و ئاسایش گرنگه و دوای ئه‌وه شتی تر دێت وه‌كو هه‌رێم یان هه‌ر شتێكی دیكه، به‌تایبه‌ت ئێستا له لایه‌ن بهغدادشهوه ئاراسته‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كان نهچیین، به‌ڵكو به‌ره‌و پێدانی جۆرێك له نامهركهزییهتی ئیداری بۆ پارێزگاكان".
پارتی نیشتمانی توركمانی له ساڵی 1988 دامه‌زراوه و له ساڵی 1995 ئه‌و ساڵه‌ی کە به‌ره‌ی توركمانی عێراقی تیادا به به‌شداریی ئه‌م حزبانه" پارتی توركمان ئیلی، پارتی نیشتمانی توركمانی، یانه‌ی ئه‌خای توركمانی، پارتی توركمانه بێ لایه‌نه‌كان" دامه‌زرا و وه‌كو پارتێكی چالاكی نێو ئه‌و به‌ره‌یه بوو، به‌ڵام دواتر لێی جیابوویه‌وه و وه‌كو پارتێكی سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانی درێژه پێدا و ئێستا جه‌مال شان سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌یه.