Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
مه‌درید - AA
ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به هۆی خۆدزینه‌وه له‌دانی باج له ئیسپانیا، سزای 23 مانگ زیندانی و بڕی 18 ملیۆن و 700 هه‌زار یورۆ سزای دارایی بۆ ده‌ركرا.
كریستیانۆ كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی رێككه‌وتووه و سزاكه‌ی له دوو ساڵ كه‌متره، ناچێته زیندانه‌وه.
ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی به نه‌دانی بڕی 5،7 ملیۆن یورۆ باجی ساڵانی 2011 بۆ 2014 و چوار تاوانی دیكه‌ی دارایی تۆمه‌تباربوو.
كریستیانۆ به‌یاوه‌ری دوو پۆلیسی ئیسپانی ماوه‌ی دوو كاتژمێر له دادگا مایه‌وه و دوای ده‌رچوونی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی نه‌دایه‌وه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی شوێنه‌كه به‌جێبهێڵێت، واژووی بۆ چه‌ند هه‌وادارێكی كرد كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
سه‌ره‌نجام سزای 23 مانگ زیندانی و بڕی 18 ملیۆن و 700 هه‌زار یورۆ سزای دارایی بۆ كریستیانۆ ده‌ركرا.
به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی رێككه‌وتووه و سزاكه‌ی له دوو ساڵ كه‌متره، ناچێته زیندانه‌وه.