Muhammet Tarhan
17 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2026
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە تۆم باراک ڕایگەیاند، سووریە بە شێوەیەکی زۆر سەرسووڕهێنەر بووەتە یەکێک لە ئەزموونەکانی نوێی دیپلۆماسی کە تا ئێستا شایەتی بووین".
باراک لە میانی بهشداری كردن له پێنجههمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا (ADF)، کە ئەمساڵ بە درووشمی "کارگێری دۆخی نادیار لە دیزاینی داهاتوودا"، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
تۆم باراک ڕایگەیاند کە دیپلۆماسی دیارییەکە کە لە ناو ڕووداوە تراجیدیا و سەختەکاندا هەموو کاتێک جیهان لێی سوودمەند بووە، گوتی: "ئەو دیپلۆماتانە کە ڕۆژانە بابەتێی زیاتریان لێ فێر دەبم، بۆ بەدیهێنانی گفتوگۆ، هەوڵ دەدەن کە ڕێگری بکەن لە فیشەک، مووشەک و چەک. بۆیە من پێم وایە کە ئەم دوو ڕۆژە زۆر گرنگە".
باراک ئاماژەی بەوەشدا کە جیهان تووشی کۆمەڵە بابەتێک ئاڵۆز بووەتەوە و گوتی، خۆشحاڵم کە (لە ئاناتاڵیا) گوێ ڕادەگرم، فێر دەبم".
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی سووریاوە، تۆم باراک گوتی، "سووریا بە شێوەیەکی زۆر سەرسووڕهێنەر بووەتە یەکێک لە گەورەترین ئەزموونەکانی دیپلۆماسی لەسەر بنەمای ڕووداوەکان. ئەو بابەتەی کە هیچ کەس ئاوا پێشبینی نەدەکرد کە بەو شێوەیە بە دوای هاوکاری لە لایەن وڵاتانی ناوچە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی دایە".
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە تۆم باراک هەروەها باسی لەوە کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەموو خەڵک بە دوای ئارامی، ڕێزگرتن، دڵفراوانی و لێکتێگەیشتندان، گوتی: "ئەم بەهایانە سەرچاوەکانی بۆ خێزان، کۆمەڵگا، هۆز و دین و نەتەوە دەگەڕێتەوە. بە بڕوای من سووریا ئەزموونێکی باش بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو گفتوگۆ و هاوکارییانە بوو و تا ئێستا باش جوولاوەتەوە".