Sarp Özer
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
لەو کاتەوەی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی لەکونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ کوژرا، زنجیرەیەک روونکردنەوە لە حکوومەتەکەی ریازەوە درا لە رەتکردنەوە تا دانپێدانان
تاوانی کوشتنی خاشقچی کە مانگ و نیوێکی بەسەردا تێپەڕبووە، بەهۆی فشاری نیودەوڵەتییەوە بەتایبەت وڵاتی تورکیا و بوونی کۆمەڵێک بەڵگەی حاشاهەڵنەگر، سعوودیە ناچاربوو دان بە تاوانی کوشتنی خاشقچی دابنێت

٥ی تشرینی یەکەم
لە کونسوڵخانە چووەتە دەر
شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمان بانگەشەی ئەوەی کرد کە خاشقچی لە کونسوڵخانە چووەتە دەر و رەتی کردەوە کوژرابێت
٢٠ی تشرینی یەکەم
لە پێکدادانێکدا گیانی لەدەستداوە
سعوودیە رایگەیاند کە خاشقچی بە پیلان نەکوژراوە، بەهۆی شەڕێک لەناو کونسوخانە لەگەڵ کارمەندان گیانی لەدەستداوە
٢٥ی تشرینی یەکەم
بەر لە کوشتنی پیلانی بۆ دارێژراوە
داواکاری گشتی سعوودیە رایگەیاند کە بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی لە تورکیاوە بەدەستیان گەشتووە بەر لە کوشتنی خاشقچی پیلانی بۆ داڕێژراوە
٣١ی تشرینی یەکەم
هاوکاری خۆجێی لەگەڵ نەبووە
سعوودیە سەرەتا رایگەیاند کە هاووڵاتییەکی تورکیا یارمەتی داون لە تاوانی خاشقچی، دواتر لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا رەتیان کردەوە کە هیچ کەس لە تورکیا یارمەتی دابن
١٥ی تشرینی دووەم
تەرمی خاشقچی پارچەکراوە و رادەستی هاوکارە خۆجێیەکە کراوە
سعوودیە دانی بەوەدانا کە تەرمی خاشقچیان پارچە پارچەکردووە و بە دەرزی ماددەی هۆشبەریان لەناو لەشی کردووە بەڕێژەیەکی زۆر و دوای پارچەکردنیشی رادەستی هاوکارە خۆجێیەکەیان کردووە