ئەنقەرە
وەزیری وزه و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا، تانار یڵدز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد کە دوانزدەمین بارههڵگری دهریایی لە نەوتی ھەرێم بارکراوە و تا ئێستا بڕی ٨.٨ ملیۆن بەرمیل گواستراوەتەوە.
یڵدز ئەوەشی روون کردەوە کە لە ھێڵی بۆری نەوتی خاوی نێوان کەرکوک و یومورتەڵک رۆژانە ١٨٠ تا ١٩٠ ھەزار بەرمیل نهوتی خاو دەگوازرێتەوە، بەڵام لەگەڵ چاکكردن و بەرەوپێشبردنی ئەو ھێلە، چاوەڕوان دەکرێ بڕی گواستراوهی نەوتی خاو لەو ھێلە بگاتە ٢٠٠ تا٢٢٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.