جيهان

بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا.. ژیانی سەختی کۆچبەران لە وەرزی زستاندا

لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەختی زستاندا، رەوشی ژیانی کۆچبەران نێشتەجێی کەمپی "لیپا" نزیک شاری بیھاچ باکووری رۆژئاوای بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا، بەجۆرێک سەختتر بووە کە زۆربەی کۆچبەران ناچارن لە دەشتایی و لەبەر سەرماو سۆڵە، خۆیان بشۆن.

Beraa Göktürk, Zana Natık Kerem  | 20.01.2021 - نوێکردنەوە : 28.01.2021
بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا.. ژیانی سەختی کۆچبەران لە وەرزی زستاندا

Bosnia and Herzegovina

بیھاچ ــ AA

لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەختی زستاندا، رەوشی ژیانی کۆچبەران نێشتەجێی کەمپی "لیپا" نزیک شاری بیھاچ باکووری رۆژئاوای بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا، بەجۆرێک سەختتر بووە کە زۆربەی کۆچبەران ناچارن لە دەشتایی و لەبەر سەرماو سۆڵە، خۆیان بشۆن.

کۆچبەرانی نیشەجێی ئەو کەمپە، لەم وەرزە سەختەی زستاندا، خۆیان و جلوبەرگیان لە رووباری نزیک کەمپەکە دەشۆن ئەوەیش لە سایەی بەردەوامی کارەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی کەمپەکە دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە لایەن ژمارەیەک کۆچبەرەوە وەک ناڕەزاییەتی دژبە پلانی گواستنەوەیان، سووتێندرا.

کۆچبەران رۆژانە رێگەیەکی زۆر سەخت دەبڕن کە ھەمووی بەفرە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە نزیک رووبارێک کە کەوتووەتە نزیک کەمپەکە تا خۆیان جلوبەرگەکانیان بشۆن.

ژمارەیەک لە کۆچبەرانی نێو کەمپەکە بۆ خۆ گەرمکردنەوە، دار دەسووتێنن و ژمارەیەکی دیکەیش سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن و چێشت لێنان دەبن.

جگە لە بەتانی و سووتاندنی دار ھیچ کەرەستەیەکی دیکە نییە تا کۆچبەرانی نیشتەجێی ئەو کەمپە خۆیانی پێ گەرم بکەنەوە لە کاتێکدا لەئێستادا، بەپێی کەشناسی پلەکانی گەرما لەو ناوچەیە بۆ ژێر سفرپلە دابەزیوە.

لەمبارەیەوە کۆچبەرێکی نیشتەجێی کەمپی "لیپا" کە ھەڵگری رەگەزنامەی ھیندستانە بە ناوی لاڤلی باسین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی کە ماوەی یەک ساڵە لە بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا گیرخواردووە و دەوێت بچێتە ئیتاڵیا.

کۆچبەرێکی دیکەی کەمپە کە ھەڵگری رەگەزنامەی بەنگلادیش بوو بە ناوی ئامۆن ئەمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە ماوەی سێ ساڵە لە بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیایە و دەوێت بچێتە فەڕەنسا یان ئیتاڵیا.

ئامۆن ئەمەد رایگەیاند کە لەئێستادا ترسی لە خراپی رەوشی تەندروستیی خۆی ھەیە، چونکە بە ناچاری دەچێت بە ئاوی سارد لە رووبار خۆی بشوات.

دوای رووداوی سووتاندنی کەمپی "لیپا"، سوپای بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا راسپێردرا کە چادر لە شوێنەکە بۆ کۆچبەران دابنێنن.

ھاوکات دەسەڵاتدارانی بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا، رێگە نادەن بە ھیچ شێوەیەک رۆژنامەوانان، وێنەی نێو چادری کۆچبەرانی کەمپی "لیپا" بگرن کە ھێشتا کارەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی کەمپەکە بەردەوامە.

پلەکانی گەرما لە ناوچە بەشێوەی بەرچاو دابەزین تۆمار دەکات کە ھەندێک کات دەگاتە ١٥ پلەی ژێر سفر و بەرپرسانی بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا ئاماژە بەوە دەکەن کە تەواوکردنی کارەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی کەمپەکە، سێ مانگ دەخایەنێت.

لەو کەمپەدا زیاتر لە ٧٠٠ کۆچبەر نیشتەجێن، ھاوکات حکوومەتی خۆجێی لە ناوچەکە کە ھاوسنوورە لەگەڵ کرواتیا، بەردەوام نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لەوەی بە تەنھا قورسایی قەیرانی کۆچبەرانی گرتووەتە ئەستۆ.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، دەسەڵاتدارانی بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا بڕیاریاندابوو کە کەمپەکە دابخەن و وەک ناڕەزایی دەربڕین دژبەو بڕیارە، کۆچبەران کەمپەکەیان سووتاند.

بەھۆی سووتاندنی کەمپەکەوە، دەسەڵاتدارانی بۆسینا و ھەرزەگۆڤینیا بڕیاریاندا کۆچبەران بگوزانەوە ناوچەیەکی دیکە بەڵام ئەوەیش جێبەجێ نەکراوە و لە کۆتاییدا بڕیاردرا، کەمپێکی دیکە لە ھەمان شوێن بۆ کۆچبەران درووست بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın