Mahmut Atanur,Mohammed Baqi Hussein
24 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
جاكارتا - AA
بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،7 پلە دوورگەی سولاوێسیی رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاند.
دامەزراوەی كەشناسی و كەشوهەوا و زەمینناسیی ئیندۆنێزیا (BMKG) بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەكە ناوچەی پۆسۆ بووە و لە قووڵایی 10 كیلۆمەتردا روویداوە.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان بوومەلەرزەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و زەنگی مەترسیش بۆ روودانی شەپۆڵەکانی تسونامی لێنەدراوە.
28ی ئەیلوولی 2018 بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 7،5 پلە ناوچەكانی دۆنگالا، پالو و سیگیی لە كەنداوی سولاوێسیی هەژاند و گیانلەدەستدانی چوار هەزار و 340 كەسی لێكەوتەوە.