Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2018
په‌كین – AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر باشووری فلیپین-ی هه‌ژاند.
ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا رایگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦،٩ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌وربه‌ری شاری داڤاو-ی له دوورگه‌ی مینداناو له فلیپین هه‌ژاندووه به‌ڵام دواتر گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بۆ ٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر راستكرده‌وه.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه پۆنداگویتان بووه له قوڵایی ٦٠،١ كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌ویدا روویداوه. هێشتا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
ئاژانسی تسۆنامی زه‌ریای مه‌نگ هۆشداریدا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه شه‌پۆله مه‌ترسیداره‌كانی تسۆنامی بگاته ٣٠٠ كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری ئەو ناوچانەی بوومه‌له‌رزه لێیداوە.
ئه‌نیستیتوی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌زانی فلیپینیش رایگه‌یاند كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه ٧،١ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر بووه و له قوڵایی ٤٩ كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌ویدا روویداوه.
یه‌كه‌م گرته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرانه‌وه. ژماره‌ی دانیشتووانی دوورگه‌ی داڤاو یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سه.
فلیپین كه ده‌كه‌وێته پشتێنه‌ی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌ی بازنه‌یی ئاگرینی زه‌ریای مه‌نگ له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧،٢ ئه‌وێی هه‌ژاند و له ئاكامدا ١٤٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.