Ihvan Radoykov
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
سۆفیا- AA
داواکاری گشتی بولگاریا، دەستبەسەرکردنی باندێکی ساختەکاری لە ناوەندێکی گەشتیاری سەر دەریای رەش لە شاری سۆفیا راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکانی بولگاریا بە هەماهەنگی لەگەڵ سیخوڕە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ئەو ناوەندە گەشتیارییە ئەنجامدا و، دەستیانگرت بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساختە و چەند کارتێکی بانکی کە بڕی ٢٩٥ هەزار و ٨٠٠ یۆرۆ و ٣٤٠ هەزار و ٧٥٠ دۆلار پارەیان تێدابوو.
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندەکە، ئۆپەراسیۆن بۆسەر ٣٠ی ناونیشانی چەندین شاری جیاوازی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا و چوار هاووڵاتی بولگاری دەستبەسەرکران.
گرنگترین بەڵگەنامەی ساختەی باندەکەش بریتییە لە دروستکردنی پاسپۆرتێکی گەشتیاری بە ناوی ئەکتەری ناوداری هۆڵیوود، سیلڤێستەر ستاڵۆن کە بە "رامبۆ" ناسراوە.
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.