Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
کوکس بازار – AA
هاوسەری سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمنیە ئەردۆغان و شاندی یاوەری بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەو موسوڵمانانەی لە میانمارەوە پەنایان بردۆتە بەر بەنگلادیش، گەیشتنە ئەو وڵاتە.
ئەمنیە ئەردۆغان و شاندی یاوەری سەردانی کەمپی کوتو پالۆنگ دەکەن کە موسوڵمانانی ئاراکان لە بەنگلادیش لێی گیرساونەتەوە و زانیاری لە زیانبەرکەوتووان وەردەگرن.
شاندی یاوەری ئەمینە ئەردۆغان پێکهاتوون لە بیلال ئەردۆغانی کوڕی، وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی، فاتمە بەتول سایان کایا و جێگری سەرۆکی ئاک پارتی بۆ مافەکانی مرۆڤ و پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵ، رەوزە کاڤاکجی کان و سەرۆکی چەند رێکخراوێکی مرۆیی و فریاگوزاری تورکیا.