سياسەت, جيهان

ئەمریکا.. دەنگۆی "ئەنتۆنی بلینکن دەبێتە وەزیری دەرەوە"

میدیای ئەمریکا: ''سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە کە راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بووە''.

Betül Yürük  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 26.11.2020
ئەمریکا.. دەنگۆی "ئەنتۆنی بلینکن دەبێتە وەزیری دەرەوە"

New York

نیویۆرک - AA

بانگەشەوەی ئەوە کرا کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن پۆستی وەزارەتی دەرەوە بە ئەنتۆنی بلینکن دەدات.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیای ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن کە دەستیکردووە بە رێکخستنی کابینەکەی، ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە کە راوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی بووە.

ئەنتۆنی بلینکن-ی تەمەن ٥٨ ساڵان کە یاریدەدەری جۆ بایدن بووە لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی پیراندا لە سەردەمی باراک ئۆبامادا، وەک جێگری وەزیری دەرەوە و جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کاری کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن