Saadet Firdevs Aparı
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
سان دییگۆ - AA
کاپتن ئامی باوێرشمیت، بووە یەکەم ئافرەت کە لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا سەرکردایەتی کەشتی ناوەکیی بکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی هێزی دەریایی ئەمریکا، دوێنێ کەشتی ئەتۆمیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن لەژێر فەرماندەیی کاپتن ئامی باوێرشمیت-دا لە سان دییگۆ لەنگەری گرت.
باوێرشمیت کە وەک یەکەم ئافرەت ناوی چووە مێژووەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی کەشتی ئەتۆمیی لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا، رایگەیاند ''هیچ هەستێکی بەرپرسیاریی ئاسانتر نییە لەوەی بزانیت چاودێریی کردنی کەسانێکت پێ سپێردراوە کە هەڵبژێردراون بۆ پاراستنی گەلەکەمان، سوپاس کاپتن سلاوتەر بۆ رادەستکردنی باشترین کەشتی کەشتیەگەلەکە''.
ئامی باوێرشمیت کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ٢٠١٩ وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئەبراهام لینکۆڵن کاری کردووە لە رێوڕەسمێکدا لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا، سەرکردایەتی لە کاپتن واڵت سلاوتەر وەرگرت.