23 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2020
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
لە راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سەرۆكايەتیی فەرمانگەى پەيوەندييەكان سەربە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەته‌وە، هاتووە: "لە ميانى پەيوەندييە تهلهفۆنییهكەى نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ-دا، تاوتوێى بابەته دووقۆڵییه‌كان، پرسی ليبيا و سووريا و پێشهاتەكانى ناوچەكە كرا. هەردوو سەرۆك، هاوڕابوون لەسەر بەردەواميیدان بە هەماهەنگى سياسیی و سەربازیى بە مەبەستى بنيادنانى ئاشتى و ئارامیى لە ناوچەكەدا. جەخت لەوەشكرایهوه كه گه‌لانی هەردوو وڵات لە بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا پشتیوانی یه‌كتربوون".