Muhammet Kurşun
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
تاران – AA
په‌رله‌مانی ئێران به تێكڕای ده‌نگ له په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك به ناوی "به‌په‌له"، سوپای ئه‌مریكا و ده‌زگا و كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌و سوپایه‌ی به "تیرۆریست" له‌قه‌ڵه‌مدا.
پێشتر په‌رله‌مانی ئێران وك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خستنه لیستی تیرۆریستی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام له‌و ده‌نگدانه‌دا یاساكه هه‌مواركرایه‌وه و بڕیار درا سوپای ئه‌مریكا و ده‌زگا و كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌و سوپایه به "تیرۆریست" له‌قه‌ڵه‌م بدرێن.
هۆکاری دەرکردنی ئەم یاسایە بۆ ئەو ناکۆکییانە دەگەڕێتەوە کە بە هۆی کوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە هاتۆتە ئاراوە.
- كوژرانی سوله‌یمانی
رۆژی هەینی رابردوو 3ی کانوونی دووهەم، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاندبوو، و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو.
له‌دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.