Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران ئایەتوڵڵا سادق ئاملی لاریجانی، سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی دژی رابه‌ری ئایینی وڵات عه‌لی خامنه‌یی نه‌وه‌ستێته‌وه و له قسەی ده‌رنه‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران IRNA، ئایەتوڵڵا لاریجانی له گوتارێكیدا بۆ كارمه‌ندانی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ گه‌لدا، رایگه‌یاندووه: "پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌دوور بگرن له گوته‌یه‌ك كه بۆنی برایه‌تی لێ نه‌یه‌ت، یان دژ به فه‌رمووده‌كانی رابه‌ری ئایینی ئێران بێت".
ئەو زیاتر گوتیشی: "وه‌ك رابه‌ری ئایینی فه‌رمووی، ئێمه دژی خوێندنی زمانی ئینگلیزی نین به‌ڵام هه‌ندێجار خوێندنی زمانی بیانی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان و هه‌ندێ كه‌سیش وه‌ك وه‌رچه‌رخانی كولتووری به‌كاری ده‌هێنن".
رابه‌ری ئایینی ئێران كه به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئێران داده‌نرێت، رۆژی دوو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، گوتارێكی پێشكه‌ش به مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران كرد و تیایدا رایگه‌یاند: "هاندان بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی له وڵات‌دا كه بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێوان منداڵان و گه‌نجان كولتووری بیانی بڵاو ببێته‌وه، به‌داخه‌وه له هه‌ندێ شوێندا له‌بری فارسی، زمانی ئینگلیزی به‌كار ده‌هێندرێت".
دوای دوو رۆژ له گوتاره‌كه‌ی خامنه‌یی، سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمێكدا كه به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مامۆستایانه‌وه رێكخرابوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و لەم بارەوە رایگه‌یاند: "ده‌بێت گه‌ل خۆی بڕیاربدات له‌وه‌ی فێری چه‌ند زمان ده‌بێت. پێویسته ئێمه زمانێك فێری نه‌وه‌ی داهاتوو بكه‌ین كه ئاسانتر بیانگه‌یه‌نێته زانست و هه‌لی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێنێت و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ جیهاندا ئاسان بكات و هەروەها ئێمەش ناتوانین بۆ هەر زمانێکی بیانی لە قوتابخانەیەک ماموۆستایەکی نوێ دابنێین کاتێک زیاتر لە سەدا 98ی قوتابییەکان زمانی ئینگلیزییان دەوێت".