Ahmet Dursun
26 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2026
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەمریکا بە ئاشکرا ئاگربەستە کاتییەکەی پێشێل کردووە.
سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان هێزەکانی ئێران و ئەمریکا لە دەوروبەری گەرووی هورمز، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەی هورمزگان پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستی ئەنجام داوە. ئێران هیچ دەستدرێژییەک بێ وەڵام ناهێڵێتەوە و دوودڵ نابێت لە بەرگریی کردن لە خۆی".