AA
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
تاران - AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران، ئه‌دمیراڵ حوسه‌ین خانزادی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكی نزیكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌ریایی رووسیا و چین-دا له ده‌ریای عومان له باكووری زه‌ریای هیند، مانۆڕی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه به‌بۆنه‌ی ''رۆژی هێزه‌كانی ده‌ریایی'' رێكیخستبوو، خانزادی باسی له‌وه كرد پلانی پێشوه‌خت و پلانرێژی بۆ ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازیه ته‌واوبووه كه له كاتێكی نزیكدا له‌گه‌ڵ رووسیا و چین ئه‌نجام ده‌درێت.
خانزادی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا له ئێستادا له ناوچه‌كه‌دا راسته‌وخۆ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دژ به ئێران دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو له رێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناسه‌قامگیری زیاتر بكات و، گوتی: ''ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وا وه‌ڵامێكی دروست له هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن''.
هه‌روه‌ها خانزادی باسی له‌وه كرد كه تا ئێستا ٦٤ كه‌شتی گه‌لیان ره‌وانه‌ی ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه و، له ده‌ریای سوور و كه‌ناڵی سویس كه‌شتییه‌كانی سه‌ربه ئێران مرافهقهیان كردووه.
ئه‌دمیراڵ حوسه‌ین خانزادی، باسی له‌وه‌یش كرد كه تا كۆتایی ساڵ ئه‌و كه‌شتیه جه‌نگییه‌ی ناوی ''ده‌ماوه‌ند''یان لێناوه په‌یوه‌ندی ده‌كات به كهشتیگهلهكهوه، كه به مووشه‌كی ته‌واو تێكشكێنه‌ر پڕچهككراوه.
خانزادی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له مانگی نیساندا بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌گه‌ڵ رووسیا و چین مانۆڕی سه‌ربازیی سێ قۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.