Mahmut Atanur,Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
جاكارتا - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری هێڵی ئاسمانیی لیۆن، دوای ئه‌وه‌ی به هه‌شت سه‌رنشینی تیمی فڕۆكه‌وانی و 181 گه‌شتیاره‌وه له ئیندۆنێزیا ده‌ستی به فڕین كرد، كه‌وته ناو ده‌ریاوه.
به‌رپرسانی هێڵی ئاسمانیی لیۆن رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌كه لە جۆری بۆینگ-٧٣٧ ماکس هەشتە و هه‌شت سه‌رنشینی له تیمی فڕۆكه‌وانی له‌نێودا بووه.
به‌پێی زانیاریی به‌رپرسان، دوو فڕۆكه‌وان، شه‌ش كارمه‌ندی تیمی فڕۆكه‌وانی و 181 سه‌رنشین كه دوانیان منداڵی ساوان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون.
له‌كاتێكدا فڕۆكه‌كه له ناوچه‌ی كاراوانگی جاڤای رۆژئاوا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه، تیمێكی 300 كه‌سی سه‌رقاڵی كاره‌كانی فریاكه‌وتن و رزگاركردنن.
به‌رپرسان راشیانگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كه له قووڵایی 35 مه‌تری دهریاكهدایه و هه‌ندێك له كه‌لوپه‌لی سه‌رنشینان سه‌رئاو کەوتووە.