غەزە
بەیانی ئەمڕۆ ھەینی فرۆکەکانی سوپای ئیسرائیل ھێرشیان کردە سەر رۆژھەڵاتی قەزای کەڕاڕەی باشووری غەزە و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام گیانیان کوژران.
بە پێی سەرچاوەکان ھێرشی تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل لە نیوە شەوەوە دەستیپێکردووە و تا بەرە بەیانی ئەمڕۆ درێژەی ھەبووە و دوای راوەستانی ھێرشی تۆپخانەکان فرۆکەجەنگییەکانی سوپا ناوچەکەیان بۆردمانکردووە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز و فەرماندەیەکی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام گیانیان لەدەستداوە.
چەند سەرچاوەیەکی حەماسیش بۆ AA رایانگەیاند: "ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە مەحمود داود، محەمەد قەساس، عیزەدین قەساس و ھەروەھا فەرماندەی ھێزی تایبەتی کەتیبەکانی عیزدەین قەسام (خالید ئەبو بەکرا)یە."
زانرا ئەو گروپەی ھێرشی کراوەتە سەر، چالاکترین گروپی عزەدین قەسام بووە لە ناوچەکە.