Ethem Emre Özcan, Burak Dağ
14 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2026
بەیروت - AA
سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ئاگربەست، هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی زاحییە لە بەیروت'ی پایتەختی لوبنان.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە وەرگیراوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل بە بێ ئاگادارکردنەوە ناوچەی زاحییە لە بەیروت'ی پایتەختی لوبنان'یان بۆردومان کردووە.
لە ناوچەکەدا دەنگی دوو تەقینەوە بیستراوە و لەو ناوچانەی کە بۆردومان کراوە دووکەڵ بەرز بووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرش بۆ سەر زاحییەی پشتڕاست کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ژێرخانی حزبوڵڵایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.