Barış Seçkin
14 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2026
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، جیۆرجیا مێلۆنی ئاماژەی بەوە کرد کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا نوێ کردنەوەی ئۆتۆماتیکی ڕێککەوتننامەیان لەگەڵ ئیسرائیل لە بواری بەرگرییدا ھەڵپەساردووە.
لە کاتی سەردانی پێشانگەیەک لە شاری ڤیرۆنا، مێلۆنی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دووا و، ڕایگهیاند: "حکوومەت لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستادا، بڕیاری داوە نوێ کردنەوەی ئۆتۆماتیکی ڕێککەوتننامەی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل ههڵپهسێرێت".
هاوكات مێلۆنی ئاماژهی به گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ كرد بەرامبەر سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا لیۆی ١٤ههم و لێدوانهكانی بە قبووڵ نەکراو له قهڵهمدا.