Khalid Mejdoub
14 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2026
ڕەبات ــ AA
نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٠،٤ لە سەدا و نرخی ئۆنسەیەکی زیو بەڕێژەی ١،٨ لە سەدا بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بەڕێژەی ٠,٤ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٧٦٥ دۆلار.
ھەروەھا ھەر ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەکی زیو لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ١،٨ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٧٧ دۆلار.
ھەر ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆنسەیەکی پلاتنیۆم لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی ٠،٩ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە دوو ھەزار و ٩٦ دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخەکانی زێڕ، زیو و پلاتنیۆم لە بازاڕەکاندا بۆ لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نیمچە تەواو لەگەڵ ئێران، دەگەڕێتەوە.
دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ ڕاگەیاندبوو کە لەگەڵ ئێراندا لەبارەی سەرجەم پرسەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، تەنھا پرسی ئەتۆمی نەبێت.