Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
لە سووریا یەکەکانی سەر بە سوپای فەتحی ئۆپۆزسیۆن، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر کارگەیەک لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری حەلەب کە هێزەکانی رژێم وەک بارەگا بەکاریان دەهێنا، فەرماندەیەکی مەیدانیی باڵای حزبوڵڵا و ٢٠ سەربازی رژێمیان کوشت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دەستکەوتوون، یەکەکانی سەر بە سوپای فەتح لە قۆناغی چوارەەمی شکاندنی گەمارۆی سەر حەلەبدا، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر کارگەیەکی چیمەنتۆ لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری حەڵەب کە هێزەکانی رژێم وەک بارەگا بەکاریان دەهێنا، ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەدەکرێت لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن توانیویانە بەشێکی زۆری کارگەکە کۆنترۆڵ بکەن و لەپێکدادانەکانیشدا فەرماندەیەکی مەیدانیی باڵای حزبوڵڵا و ٢٠ سەربازی رژێم کوژراون.