Rewa Mahmut Hasan
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
سەرکۆماری ئەمریکا باراک ئۆباما رایگەیاند کە هاوپەیمانان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان دژی داعش و هاوکات ئاشکرای کرد کە ناتۆش لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی داعشەوە چەند هەنگاوێک دەنێت.
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ لە هانۆڤەر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان رێکخست و باسیان لە پاڵپشتییەکانی ئەڵمانیا کرد بۆ جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش.
ئۆباما سەرەتا ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی ئەڵمانیا دا لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە دەست داعش رزگار دەکرێت. هاوکات راشیگەیاند:" لەگەڵ مێرکڵدا باسیان لەو هەنگاوانە کردووە کە دەکرێت ناتۆ ئەنجامیبدات لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بەجیا باسیان لە یارمەتیدانی عێراق کردووە لە رووی ئابوورییەوە کە بڕیارە لە لووتکەی جی ٧ دا لە مانگی داهاتوودا باسی لێوە بکرێت.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکانیاندا ئۆباما و مێرکڵ باسیان لە رەوشى پەنابەرانی سووری و عێراقی و ئەفغانی و لیبییەکان کردووە.
لەلایەکی ترەوە ئۆباما ئاشکرای کرد کە گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری و هاریکاری لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا لە نێوان ئەڵمانیا و ئەمریکا بە بەهێزی بەردەوام دەبێت.