Tevfik Durul
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
ئیسلام ئاباد - AA
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی جامو و کشمیر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هیندستان جه‌نگی هه‌ڵگیرساند جگه له به‌رپه‌رچدانه‌وه بژارده‌ی دیكه‌یان نییه و گوتی: ''ئه‌گه‌ر هیندستان جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێنێت پاكستان ده‌چێته ئه‌و جه‌نگه‌وه''.
عارف عه‌لوی له میانی پێشوازیکردنی له شاندی میدیای توركیا له ئیسلام ئابادی پایته‌خت باسی له چاوه‌ڕوانییه‌كانیان كرد له توركیا له باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ لە نێوان پاکستان و هیندستان له‌سه‌ر جامو و کشمیر و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه.
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان توركیا و پاكستان كردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی پێشه‌نگییان داوه به لایه‌نه مرۆییه‌كان.
- ''هیندستان هیتله‌ری كردووه‌ته نموونه''
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی باسی له‌وه كرد كه هیندستان له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه ئابووریی و سه‌ربازییه‌كاندا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه دروست نه‌كردووه و له یه‌كه‌م قۆناخ‌دا نه‌خشه‌یه‌كی عه‌لمانیان گرته‌به‌ر پاشان ره‌گه‌زپه‌رستی هیندۆسیان گرته‌به‌ر و گوتی: ''پارته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی کتێبی (Mein Kampf) "نەبەردی من" و هیتله‌ری كرده نموونه بۆ خۆیان. ٣٠ ساڵه درێژه به‌و سیاسه‌تی ''دژه كه‌مینه''یه ده‌ده‌ن".
عارف عه‌لوی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌زاران موسڵمان له هیندستان كوژراون و رایگه‌یاند ''له نێوان ساڵانی ١٩٨٤-١٩٨٦ رۆژانه سێ هه‌زار كه‌س ده‌كوژران. هیندستان مێژووی ٧٠٠ ساڵی ئیسلامی ره‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌و مێژووانه له كتێبه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن. وڵاتێكیش كه زۆر باش له‌وه تێده‌گات توركیایه''.
سه‌ركۆماری پاكستان باسی له‌وه كرد كه ساڵانێكه هه‌واڵیان له كه‌سوكاریان نییه له هیندستان و گوتی: ''٢٠ ساڵە ده‌ترسن له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن''.
- ''له ساڵی ١٩٧٢ه‌وه تا ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر كشمیر نه‌كردووه''
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی باسی له‌وه كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیندستانی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه په‌سه‌ند كردووه و گوتی: ''له ساڵی ١٩٧٢دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كشمیر كرد، به‌ڵام هیندستان هه‌ر ده‌یگوت 'من خۆم چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م'. به‌و هۆیه‌وه له ساڵی ١٩٧٢ه‌وه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كشمیر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساز نه‌كراوه. هیندستان هه‌میشه ده‌یگوت 'ئه‌و بابه‌تی ناوخۆیی خۆمانه'. بۆ فه‌ڵه‌ستینیش ده‌یگوت 'بابه‌تی ناوخۆی ئیسرائیل'ه. پاشان گوتیان 'ئه‌وه بابه‌تێكی دوو لایه‌نییه، ناكۆكییه‌كه'. كاتێک له‌سه‌ر ئه‌وه پاكستان گوتی 'ده كه‌وایه وه‌رن با له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشین' ئه‌و بابه‌ته‌شیان ره‌ت كرده‌وه. ئه‌وه هه‌وڵێكه كراوه بۆ سه‌رلێشێواندنی جیهان''.
عارف عه‌لوی سوپاسی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جامو و كشمیر و رایگه‌یاند ''سیاسه‌تی به هیندۆسكردن بۆ هه‌موو كه‌مینه‌كان زۆر مه‌ترسیداره. سوپاسی توركیا ده‌كه‌م كه له هه‌موو پلاتفۆڕمهكاندا پشتیوانی له پاكستان كردووه. دووباره سوپاسی ده‌كه‌م كه كشمیرییه‌كانی رزگاركرد له ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆریست له جیهاندا''.
- ''هیندستانییه‌كان ئاشتیی به لاوازی ده‌بینن''
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته كشمیر به‌شێك بێت له پاكستان. ئاماژه‌ی بهوەیش كرد كه پێویسته سەرکردە سیاسییەکانی ئه‌وێ ئازاد بكرێن، كۆتایی به زیندانیکردنی كشمیرییه‌كان بهێنرێت له ماڵدا و به‌پێی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ریفراندۆم بكرێت.
عارف عه‌لوی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هیندستان جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێنێت ئه‌وا پاكستان ده‌چێته ئه‌و جه‌نگه‌وه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزی ئه‌تۆمی هیندستان مه‌ترسیدارترین بابه‌ته لێره‌دا.
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی هه‌روه‌ها هیوای خواست دۆخی هاوشێوه‌ی هێرۆشیما و ناكازاكی دووباره نه‌بێته‌وه و گوتی: ''پاكستان هیچ شه‌ڕێك هه‌ڵناگیرسێنێت. هه‌ر کە جه‌نگ ده‌ستی پێ كرد هه‌موو شتێك له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت پاكستان به‌ته‌واوی به‌رگری له‌خۆی ده‌كات. ره‌نگه هیندستان ژماره‌ی سه‌ربازی زۆر زیاتر بێت، به‌ڵام هه‌موو ده‌زانن موسڵمانان له جه‌نگدا ده‌مرن، له‌به‌رئه‌وه زۆر باشتر ده‌جه‌نگن. دوای ئه‌وه‌ی هیندستان ئه‌و جه‌نگه‌ی ده‌ستپێكرد ئه‌گه‌ر بێنه پاكستانه‌وه جگه له جه‌نگكردن چیدیكه ده‌توانین بكه‌ین؟ ئایا جه‌نگ هه‌ر ئه‌وه نییه؟ ده‌بێت جیهان ئه‌وه بزانێت كه ئێمه به‌رپرسیاری جه‌نگ نین''.
هه‌روه‌ها عارف عه‌لوی گوتی: ''ئێمه وه‌ك پاكستان جه‌نگ ناخوازین، ناچاركردن به جه‌نگ باش نییه بۆمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیندستان بیه‌وێت چی ده‌بێت؟ ئۆپه‌راسیۆنێكی فێڵاوی ده‌كات و جه‌نگ ده‌ست پێ ده‌كات''.
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پاكستان هه‌موو كه‌ناڵه یاساییه‌كانی تاقیكردووه‌ته‌وه. هه‌میشه مرۆڤانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و گوتی: ''به‌ڵام ئه‌وه راستییه‌كه كه خه‌ڵكی كشمیر له‌ئێستادا سته‌میان لێده‌كرێت، ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ئافره‌تان، ناچارده‌كرێن بخرێنه سه‌ر وڵاتێك كه نایخوازن. ئه‌وه خووی مرۆڤه. ئه‌گه‌ر ئازادیان ناده‌یتێ گوێ له ئاگادارییه‌كان ناگرن. سه‌رۆكوه‌زیران عمران خان گوتی 'سه‌ره‌تا ده‌چم بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پاشان ته‌ماشا ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بچینه كشمیر ده‌چین'. له‌به‌رئه‌وه بڕیاری حكوومه‌تی پاكستان بۆ كشمیر زۆر گرنگه''.