Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن – AA
له كاتێكدا په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له ئامادهكاریدایە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) بدات، هه‌ریه‌ك له‌و بژاردانه‌ی له به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌ن كێشه‌ی دیكه به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن.
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر برێكسیت ده‌دات كه له دوا ساته‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی دواخست.
هه‌رچه‌ند به هۆی نه‌بوونی پشتیوانی ته‌واو له سه‌رۆكوه‌زیران، تێرێزا مای مانگێك ده‌نگدانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه دواخراوه، به‌ڵام تێڕوانینێكی وای لای رای گشتیی ئه‌و وڵاته دروستكردووه كه ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش هیچ له ئه‌نجامه‌كه ناگۆڕێت.
پێده‌چێت پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی ئێرله‌ندای باكوور كه ١٠ كورسی هه‌یه و له ده‌ره‌وه پشتگیری حكوومه‌تی كه‌مینه‌ی پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی مای ده‌كات كه خاوه‌نی ١٠٠ كورسییه، له‌گه‌ڵ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان یه‌ك ده‌نگ بێت و ده‌نگی نه‌خێر به‌كاربهێنێت له دژی رێككه‌وتننامه‌كه.