Kasım İleri
03 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2022
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، جۆن كێربی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێنمایی داوه بۆ ئامادهسازبوونی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌یامێكی هه‌ڵه لێك نه‌درێته‌وه، ئه‌مریكا مانۆڕی مووشه‌كی بالیستیی "Minuteman III" كه توانای ئه‌تۆمی هه‌یه دواخست.
جۆن كێربی له كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانییدا بیری خسته‌وه كه پوتین كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، هۆشداری تایبه‌تی دا به هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكایش ئه‌مه‌ی به "مه‌ترسیدار و قبوڵنه‌كراو" له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "ئه‌م جۆره لێدوانانه و له هه‌موویشی گرنگتر گۆڕانكاری له جێگركردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان قبوڵكراو نین. ئه‌مریكا هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی نه‌نا. بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكی خۆمان نیشان بده‌ین و بۆئەوەی هیچ شتێك به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت، وه‌زیری به‌رگریی رێنمایی دا ئه‌م هه‌فته‌یه مانۆڕی مووشه‌كی بالیستیی "Minuteman III" دوا بخرێت، ئێمه به ئاسانی ئه‌و بڕیاره‌مان نه‌دا، به‌ڵكو وه‌ك وڵاتێكی به‌رپرسیار كه خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمییه ئه‌و بڕیاره‌مان دا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆن كێربی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا متمانه‌ی به توانای چه‌كی ئه‌تۆمی خۆی هه‌یه، گوتی: "ئه‌مه پاشه‌كشه نییه و به‌و واتایه نایه‌ت چالاكییه رۆتینییهكانمان بۆ ره‌خساندنی توانای ئه‌تۆمی متمانه‌پێكراو هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه".