تاران
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی کتێب که ئه‌مساڵ 28ه‌مینی له ئێران ساز ده‌کرێت، ده‌رگای به‌رووی سهردانیکەرانیدا کرده‌وه له تاران.
پێشانگاکه له موسهلڵای ئیمام خومه‌ینی له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌زگاکانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه له 65 وڵاته‌وه و له‌نێویشیاندا تورکیا به‌شدارییان کردووه. پێشانگاکه‌ی ئه‌مساڵ له‌ژێر ناوی ''خوێندنه‌وه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جیهاندا'' کرایه‌وه و 300 هه‌زار کتێبی لۆکاڵ و 165 هه‌زار کتێبی بیانی تێدا نمایش ده‌کرێت.
هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشووتر، ئه‌مساڵیش تورکیا به‌شدارییه‌کی دیاری له پێشانگاکه‌دا هه‌یه وله‌سه‌ر ستاندی وه‌زاره‌تی کو‌لتوور و توریزمی توکیا کتێبگه‌لی تایبه‌ت به کو‌لتوور و ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری تورکی ده‌بینرێت.
لێپرسراوی ستانده‌که‌ی وه‌زاره‌تی کو‌لتوور و توریزمی توکیا نیزار کارا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند بڵاکراوه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌یان و هی ژماره‌یه‌ک ده‌زگایه‌کی چاپ و په‌خشی تورکیایان هێناوه بۆ نمایشکردن و ناساندنی که تایبه‌تن به کو‌لتوور و هونه‌رو ئه‌ده‌ب.
کارا راشیگه‌یاند هاوکاری ده‌زگاکانی بڵاوکردهوهیان له ئێران کردووه به مه‌به‌ستی وه‌رگێڕانی کتێبه تورکییه‌کان بۆ فارسی و له‌و چوارچێوههیهشدا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگێڕانی 89 کتێب 35 هه‌زار و 950 یۆرۆیان وه‌ک هاوکاری داوه‌ته ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌کان.
نیزار کارا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد پانێڵێکی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی پێشانگاکه‌دا ئاماده ده‌که‌ن له‌ژێر ناوی "رێچکه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئێرانی له تورکیا'' بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆفیسۆر دکتۆر ده‌ریا ئۆرسیان بانگێشت کردووه له توکیاوه تاوه‌کو له پانێڵه‌که‌دا باسێک پیشکه‌ش بکات.
پێشانگای کتێب له تاران هەتا 16ی ئه‌م مانگه ده‌رگاکانی به‌ڕووی سه‌ردانیکه‌راندا کراوه ده‌بێت.