هه‌ولێر
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری فێركردن و په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هاندانێكی قوتابیانی قوتابخانه‌كان له كوردستان و زانینی ئاستی تێگه‌یشتنی و زانیاری له بابه‌تی بیركاری رێکخراوی فاخر مێرگه سوری په‌روه‌رده‌یی به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری دارایی رێكخراوی یونیسێف بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2014-2015 هه‌ڵسه‌نگاندانی بابه‌تی بیركاری له نێوان به‌شێك له قوتابیانی قۆناغی چواره‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێم سازكرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی په‌روه‌رده‌ی فاخر مێرگه‌سوری شه‌پۆل فاخر بۆ ئانادۆڵو گوتی "ئه‌م ئۆڵۆمپیاده به‌هاوكاری یونیسێف به‌ڕێوه ده‌چێت و قۆتابیانی پۆله‌كانی چوار و هه‌شتی بنه‌ڕه‌تی له‌قوتابخانه‌كانی ئاستی هه‌ولێر، دهۆك. سلێمانی، گه‌رمیان كه زیاتر له 1600 قوتابی به‌شدار ده‌بن".
سه‌باره‌ت به پرسیاری قوتابیانی به‌شدار بوو به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی فاخر مێرگه‌سوری گوتی "پرسیاره‌كان نێوده‌وڵه‌تین، وه‌كو رێكخراوی تیمس و پیتسی نێوده‌وڵه‌تی كه زیاتر له شه‌ست وڵات قوتابیان به‌شدار ده‌بن، ئامانج له‌م ئۆلۆمپادهش ئه‌وه‌یه كه بزانین توانای قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له چی ئاستێكدان".
ئۆڵۆمپیادی 2014-2015ی بیركاری چواره‌م ئۆڵۆمپیاده هه‌ر ساڵه و به‌شێوازێك ئه‌نجام ده‌درێت. پۆلێن‌كردن و ده‌ستنیشانكردنی قوتابخانه و قوتابیان، به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی فاخر مێرگه‌سووری زیاتر به شێوازێكی "عهشوایه، دواتر دێین پرسیاره‌كان به‌راوردی پرسیاری وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین قوتابیانمان له چی ئاستێكدان".
شه‌پۆل فاخر گوتیشی: "سێ فۆرم به‌سه‌ر قوتابی، مامۆستا و قوتابخانه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ین كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌واوبوو لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین بزانین ئاستی قوتابی و مامۆستا چیه له‌ڕووی جۆری بروانامه‌و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و په‌روه‌رده‌ی".
له‌و ئۆلۆمپیاته كه زیاتر له 1600 قوتابی به‌شدار ده‌بێت، له هه‌ولێر زیاتر له 42 قوتابخانه و له شاره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه، بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك 16 قوتابی هه‌ڵبژێردراون.