Lejla Biogradlija,Sanela Crnovrsanin
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
سرێبرێنیتسا – AA
یادی بیست و شەشه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژییەکەی شاری سرێبرێنیتسا رۆژهه‌ڵاتی بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا، كرایه‌وه.
یاده‌كه له كارگه‌ی پێشووی پاترییه‌كان كه له سه‌رده‌می جه‌نگدا له‌لایه‌ن سه‌ربازه هۆڵه‌ندییه‌كان وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌كار ده‌هێندرا به‌ڕێوه چوو و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان'یش له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداریی تیایدا كرد.
ئه‌ندامی بۆسنی له كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆسنا هه‌رزه‌گۆڤینا، سهفیك دزافهرۆڤیج له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه زمان له گوزارشتكردن له ئاست ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ده‌سته‌وه‌ستانه و گوتی: "ئه‌وه‌ی لێره رووی داوه كێله سپییه‌كانی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه و فرمێسكی ئه‌و دایكانه‌ی رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ست داوه ده‌توانن گوزارشتی لێ بكه‌ن".

دزافهرۆڤیج به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پۆتۆچاری "دۆڵی خه‌مه‌كانی سرێبرێنیتسا" تا كۆتایی ته‌مه‌ن بێده‌نگ ده‌بێت و گوتی: "ئه‌م بێده‌نگییه باشترین وه‌ڵامه به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی خراپه‌كاری، ترس و ئازاری ١١ی تهمووز".
سهفیك دزافهرۆڤیج به‌پێویستی زانی كه به‌رده‌وام یادی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه بكرێته‌وه و رێگه نه‌درێت له‌یاد بكرێت، گوتی: "هیچ شتێكی دیكه‌مان له‌ده‌ست نایه. ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان بگێڕینه‌وه".
ته‌رمی ١٩ قوربانیی دیكه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا كراوه و ٢٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری سرێبرێنیتسا رۆژهه‌ڵاتی بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا له كۆمه‌ڵكوژییەکەی شاره‌كه‌دا ئه‌نجام درا، كوژراون له گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری له شاری سارایێڤۆی پایته‌خت به‌خاك ده‌سپێردران.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو له‌سه‌ریان، ته‌رمی ١٩ قوربانیی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری به‌خاكسپێردران.
به‌ر له ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو، رێوڕه‌سمی بیست و شەشەمین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له گۆڕستانه‌كه سازکرا.
رووفاتی گه‌نجترین قوربانی له‌نێو قوربانییەکاندا (لە کاتی ئەنجامدانی كۆمهڵكوژییەکە لە ساڵی ١٩٩٥)، رووفاتی ئازمیر عوسمانۆڤیج-ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵە و رووفاتی به‌ته‌مه‌نترین قوربانیش رووفاتی حوسێن كورباسیج-ی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵه و قوربانییه‌كانی دیكه‌یش ئه‌مانه‌ن: "ڤهجسیل ههمزابهگۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٣٩)، محێدین مهحمهدۆڤیج (١٩٧٧)، رامیز سهلیمۆڤیج (١٩٥١)، ئه‌سناف خهلیلۆڤیج (١٩٧٦)، موعه‌مه‌ر موییج (لەدایکبووی ١٩٧٦)، محه‌مه‌د بهگانۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٤٧)، هاجرۆ ئالییج (لەدایکبووی ١٩٤٤)، یوسف ئالییج (لەدایکبووی ١٩٧٦)، زایم حهسهنۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٦٨)، عاسم نوكیج (لەدایکبووی ١٩٧١)، نه‌زیر داوتۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٦٩)، ئیبراهیم ئاڤداگیج (لەدایکبووی ١٩٥٠)، یوسف خهلیلۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٤٨)، ساڵح دزانانۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٥٥)، مههۆ كاراهۆدیج (لەدایکبووی ١٩٣٩)، فیكره‌ت كیڤهریج (لەدایکبووی ١٩٧٨) و زیها ده‌لیج (لەدایکبووی ١٩٧١)".

- له سرێبرێنیتسا چی روویدا؟
رۆژی ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥، یه‌که‌کانی سوپای سربیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی کە سه‌ربازه هۆڵه‌ندییه‌کانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تێدابوو و داگیریان كرد، ئه‌وانیش ئه‌و هاووڵاتییه بۆسنییه سڤیلانه‌یان راده‌ست كردن که پێشتر په‌نایان بۆ هێنابوون.
سربییه‌کان رێگه‌یان به ژنان و منداڵانی بۆسنیا دا بۆ ئه‌و ناوچانه بپه‌ڕنه‌وه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازه بۆسنییهکاندان، به‌ڵام زیاتر له هه‌شت هه‌زار پیاوی بۆسنیا له دارستانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری بنکه سه‌ربازییه‌که‌دا لەلایەن سربییەکانەوە کوژران.
ئه‌و بۆسنییانهی کوژران له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا نێژران، له‌دوای جه‌نگیشه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت، کاتێک رووفاته‌کانیان ده‌دۆزرێته‌وه، رۆژی ١١ی ته‌مووزی هه‌موو ساڵێک ده‌هێنرێنه گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری.
تا ئێستا رووفاتی شه‌ش هه‌زار و ٦٧١ قوربانی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیتسا له گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری به خاك سپێردراوە.
