Betül Yürük
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
نیویۆرك – AA
ڤۆڵكان بۆزكر كه به سه‌رۆكی ٧٥ه‌مین خولی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبژێردراوه ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له میانی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌رۆكی ٧٤ه‌مین خولی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تیججانی محه‌مه‌د باند پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی ڤۆڵكان بۆزكر ده‌كات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌مساڵ پێ ده‌نێته ٧٥ه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه و نوێنه‌ری ١٩٣ وڵات تیایدا به‌شدارن، ڤۆڵكان بۆزكر سه‌رۆكایه‌تی ٧٥ه‌مین خولی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
توركیا به پشتیوانی ١٧٨ وڵاتی ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی توانی بۆ یه‌كه‌مجار نوێنه‌ری خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و پۆسته كه تا ئه‌یلوولی ٢٠٢١ ئه‌م پۆسته به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه رێك ده‌خات، كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی هه‌روه‌ها ساڵانه بوودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه ده‌دات كه گوزارشت له تێڕوانینی گشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ساڵانه له مانگی ئه‌یلوولدا سه‌ركرده‌كانی جیهان له باره‌گای گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه كۆبوونه‌وه‌كان به شێوه‌ی ئۆنلاین له ٢٢ی ئه‌یلوولدا به‌ڕێوه‌ده‌چن و سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتان له رێگای په‌یامی ڤیدیۆییه‌وه به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
- ڤۆڵكان بۆزكر كێیه
له ٢٢ی تشرینی دووه‌می ١٩٥٠ له ئه‌نقه‌رە له دایك بووه.
ده‌رچووی كۆلێژی یاسای زانكۆی ئهنقهرەیه. ئه‌زموونی كاركردنی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه و به دوای یه‌كدا ئه‌ركه‌كانی وه‌ك یاریده‌ده‌ری كۆنسولی سهركۆنسولخانهی توركیا له شتوتگارت، گه‌وره‌نووسه‌ری باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا، راوێژكاری نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی توركیا له رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی و گه‌شه‌ی ئابووری، سهركۆنسولی توركیا له نیویۆرک، باڵیۆزی توركیا له بوكرێش و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی توركیا له‌ژێر چاودێری یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا پێ دراوه.
هه‌روه‌ها پله‌كانی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و گه‌وره‌ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای پێ دراوه، هه‌روه‌ها میداڵیای شایسته‌ی نیشتمانی رۆمانیا و خه‌ڵاتی شایسته‌ی ئیتاڵیای پێ به‌خشراوه.
ڤۆڵكان بۆزكر له خولی ٢٤ه‌مین، ٢٥ه‌مین و ٢٦ی په‌رله‌مانی توركیا به په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی له بازنه‌ی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردراوه.
ڤۆڵكان بۆزكر ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و گهورهدانوستانكار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له كابینه‌ی ٦٢ و ٦٤ی حكوومه‌تی توركیا پێ دراوه.
ناوبراو زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی به باشی ده‌زانێت. خێزانداره و دوو منداڵی هه‌یه.