Zana Natık Kerem
26 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2020
بەغدا - AA
دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە هێرشیَکی ئاسمانییدا، بەناو والی داعش لە عێراق، موعتەز جبوری لە رۆژهەڵاتی سووریا کوژراوە.
دژە تیرۆری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "دوای ئەو زانیارییانەی کە دەزگای دژە تیرۆری عێراق پێشکەشی کرد کە بووه هۆی کوژرانی تیرۆریستی تاوانبار، ئەبو بەکر بەغدادی و دەستگیرکردنی تیرۆریستی تاوانبار، عەبدولناسر قەرداش، ئەمجارە بە گەلە مەزنەکەمان رادەگەیەنیین کە پشت بەستن بە زانیارییەکانمان، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی داعش لە ناوچەیەکی دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا، بەناو والی داعش لە عێراق، موعتەز نۆمان عەبد نایف جبوری ناسراو بە (حاجی تەیسیر) کوژرا".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە موعتەز جبوری لە ھەمان کاتدا یاریدەدەرەی سەرکردەی رێکخراوی داعش بوو بۆ کارۆباری ویلایەتەکانی، هەروەها بەرپرسی هەموو پلانی کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکە بوو لە دەرەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەیش ئاشکراکراوە کە گەورە تیرۆریستە کوژراوەکە زیاتر لە یەک پاسپۆرت و ناسنامەی هەبوو بۆ هاتوچۆکردن، جگە لەوەش لە ترسی راوەدوونانی بەهێچ شێوەیەک ئامێری پەیوەندیکردنی بەکارنەهێناوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، دژە تیرۆری عێراق جەختیکردووەتەوە کە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق.
لای خۆیەوە گوتەبێژی فەرماندی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسول، هەواڵیی کوژرانی بەناو والی داعش لە عێراق، موعتەز نۆمان جبوری پشتڕاستکردەوە.
عەمید یەحیا رەسول لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەناو والی داعش لە عێراق و بەرپرسی هەموو پلانی کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکە لە دەرەوە، موعتەز نۆمان جبوری لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە رۆژهەڵاتی سووریا کوژراوە.