Barış Gündoğan
17 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا به‌شێكی زۆری ئەلباب كۆنترۆڵكراوه و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ١٨٥ چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و داعش كوژراون.
سوپای توركیا رایگه‌یاندووه كه له‌چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات له‌نێوان عه‌زاز و جه‌رابلوس ٢٢٩گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كۆنترۆڵكراون كه رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زار و ٩١٤كیلۆمهتر چوارگۆشه ده‌بێت. راشگه‌یه‌نراوه كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئەلبابدا رێگای سه‌ره‌كیی حه‌له‌ب-منبج له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه و ئەلباب له رۆژئاوا-رۆژهه‌ڵات و باكووره‌وه گه‌مارۆ دراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه دوڕێیانی باب- تەعدیف كۆنترۆڵكراوه و به‌شێكی زۆری ئەلباب له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه کۆنتڕۆڵکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای تورکیا، لە ٩ بۆ ١٥ی شوبات ١٩ چەکداری پەکەکە و ١٦٦ چەکداری داعش کوژراون. ھاوکات سێ جبەخانە، حەوت ئۆتۆمبێلی سەربازی، سێ ناوەندی سەربازی، ٢١٣ بینا و ١٠ خاڵی بەرگری تەقێنراونەتەوە.
له‌لایه‌كی دیکەوە رێوشوێن به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشكردنی هێزه‌كانی په‌یه‌ده له عهفرینەوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و له منبجه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا گیراوه‌ته‌به‌ر.
- "ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت"
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی ئەلباب نزیكه و به‌شێكی زۆری به‌رگریی داعش له شارۆچكه‌كه شكێنراوه.