نه‌رویج ڤاكسینی ئه‌سترازێنێكا له سوید و ئایسله‌ندا ده‌كڕێته‌وه
نه‌رویج رایگه‌یاند كه ڤاكسینی ئه‌سترازێنێكا له سوید و ئایسله‌ندا ده‌كڕێته‌وه كه له میانی به‌رنامه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌و دوو وڵاته‌ی فرۆشتبوو.
Denmark
كۆپنهاگ – AA
نه‌رویج رایگه‌یاند كه ڤاكسینی ئه‌سترازێنێكا له سوید و ئایسله‌ندا ده‌كڕێته‌وه كه له میانی به‌رنامه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌و دوو وڵاته‌ی فرۆشتبوو.
فه‌رمانگه‌ی پاراستنی ته‌ندروستیی نه‌رویج رایگه‌یاند كه ٢١٥ هه‌زار دۆزی ڤاكسینی ئه‌سترازێنێكا له كۆگاكانیدا ماوه‌ته‌وه و دوا رێككه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كانیش هه‌ردوو مانگی حوزه‌یران و ته‌مووزن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌رئه‌وه‌ی كه ٢٠٠ هه‌زار دۆز له سوید و ١٦ هه‌زار دۆزی ڤاكسینه‌كه‌یش له ئایسله‌ندا ده‌كڕنه‌وه و چ كاتێك بیانه‌وێت ڤاكسینه‌كان به خێرایی ده‌به‌نه‌وه.